دەربارەی KGND
تۆڕی جیهانی کورد بۆ گەشەپێدان — یەکەم پێکهاتەی جیهانی یەکگرتوو، سەربەخۆ و پیشەیی بۆ بەستنەوەی ملیۆنان کورد لە سەرتاسەری جیهان.
دەستپێشخەرییەکی مێژوویی
تۆڕی KGND تەنها پرۆژەیەک نییە؛ بەڵکو دەستپێشخەرییەکی مێژووییە کە لە ناو هەلومەرجێکی تایبەتدا، سەری هەڵداوە. ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە دامەزراندنی یەکەم تۆڕی جیهانییە کە کوردان، بە شێوەیەکی یەکگرتوو، سەربەخۆ و پرۆفیشناڵ، لە سەرتاسەری جیهان پێکەوە ببەستێت.
ئەم تۆڕە هەوڵێکە بۆ ئەوەی هەموو ئەو توانایانەی کە بە شێوەیەکی پەرش و بڵاو لە ناو ڕەوەندی کوردیدا هەیە — لە سەرمایەی مرۆیی و زانستی تایبەتمەندەوە تا توانای کارگێڕی، سەرچاوە ئابووری، ئەزموونی دامەزراوەیی و کولتوور — بخرێنە ناو سیستەمێکی ڕێکخراو، پەیوەست و بەردەوام.
تۆڕی KGND وەک پردێکی دامەزراوەیی کار دەکات؛ شوێنێک کە لە ڕێگەیەوە زانست، ئەزموون، سەرچاوە و مۆدێلە مۆدێرنەکانی بەڕێوەبردنی مەدەنی، بە شێوەیەکی ڕێکخراو و کارا بۆ گەشە و بەهیزی کردنی کۆمیونەتی کوردی کار دەکەن.
"ئەم پێشنیارە نیشان دەدات کە دامەزراندنی KGND لەم ساتەدا پێویستییەکی مێژووییە نەک هەڵبژاردنێکی ئیختیاری."
— حەیدەر کەماڵیفەر-دامەزرێنەری KGND
پێنج لایەنی پەرتەوازەیی دیاسپۆرا
پارچەپارچەبوونی ڕەوەندی کوردی تەنها سنووری جوگرافی نییە؛ بەڵکو لە پێنج ڕەهەندی جیاوازدا، بە شێوەیەکی هاوکات، لە یەکتر دادەبڕێین.
پەرتەوازەیی جوگرافی
لە چەندین وڵاتدا بڵاوبووینەتەوە، بەلام میکانیزمێکی هەماهەنگ یەکگرتوومان نییە
پەرتەوازەیی ناسنامە
نەبوونی چوارچێوەیەکی هاوبەشی مۆدێرن بۆ پێناسەکردنی ناسنامەی مەدەنی و جیهانی
پەرتەوازەیی ڕێکخراوەیی
چالاکییە جیاواز و ناوخۆییەکان کە هیچ پەیوەندییەکی دامەزراوەیییان بە یەکترەوە نییە
پەرتەوازەیی پیشەیی
پچڕانی پەیوەندی نێوان پسپۆڕان، ئەکادیمیستەکان، خاوەنکاران و چالاکوانانی مەدەنی
پەرتەوازەیی پەیوەندی
نەبوونی کەناڵە فەرمی، بەردەوام و پێکهاتەدارەکان بۆ دروستکردنی کارلێکی بەردەوام
چارەسەر: KGND
دروستکردنی ژێرخانی هەماهەنگی جیهانی — پردێک لە نێوان دیاسپۆرا و کوردستان
دیدگا، رەسالەت و بەها
دیدگا
گواستنەوەی نەتەوەی کورد لە دۆخی پەرشوبڵاوەوە بۆ کۆمەڵگایەکی ڕێکخراو، پێشکەوتوو و دامەزراوەیی؛ بە ئاراستەی دروستکردنی تۆڕێکی گەورە، باوەڕپێکراو و کاریگەر لە بواری مەدەنی، زانستی، ئابووری و ڕۆشنبیری لە ئاستی جیهان.
رەسالەت
دامەزراندن و بەردەوامکردنی پێکهاتەیەکی سەربەخۆ و پیشەیی کە بێتە بناغەی پلاتفۆرمێکی دامەزراوەیی بۆ هاوکاری و یەکخستنی توانا جیهانییەکانی کورد—لە پەیوەستکردنی بەهرەمەندەکان بۆ دروستکردنی زانست، تا پەرەپێدانی دامەزراوەکان و پشتیوانی لە گەنجان.
بەها بنەڕەتییەکان
- سەربەخۆیی و شفافیەت
- فرەچەشنی و بەرپرسیارێتی
- بیرکردنەوەی پێشڕەو و سەرنجدان لە گەشەپێدان
- پرۆفیشناڵ بوون و ڕەوشتی مەدنی
- بێلایەنی سیاسی
- هاوکاری و کاری هاوبەش
حەوت ئامانجی پێوانەکراو
بنیاتنانی تۆڕێکی جیهانی ١٠٠,٠٠٠ ئەندام لە ماوەی ٥ ساڵدا
دروستکردنی ژێرخانی مۆدێرن و بەردەوام بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی کورد
بەرهەمهێنانی زانست، داتا و رەوایەتی باوەڕپێکراو دەربارەی کوردستان
لە قاڵبدان و بەهێزکردنی هێزی نەرمی گەلی کورد لەسەر ئاستی جیهانی
بەهێزکردنی لاوانی کورد — پەروەردە، پێشەنگایەتی، شارەزایی
دروستکردن و پشتیوانیکردنی پڕۆژە ئابووری و کۆمەڵایەتییە هاوبەشەکان
بە شێوەیەکی سیستماتیکی زانست و ئەزموونی جیهانی بگوازرێتەوە بۆ کوردستان
ئامادەی بۆ بەشداربوون؟
ئەگەر باوەڕت بە داهاتوویەک هەیە کە لەسەر گەشەپێدان، کەرامەتی مرۆڤ، هاوکاری و هیوا بنیات نراوە — شوێنەکەت لەم تۆڕەدادایە.